سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت


وێستگه‌نیوز-
بڕیاره‌ سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڵاو كرایه‌وه‌، له‌ كارنامه‌كه‌دا هاتووه‌ "سبه‌ینێ په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ كۆ ده‌بێته‌وه‌".

لە 14ـی تشرینی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوە و له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دووری‌ خسته‌وه‌.

ئەو بڕیارەش کاردانەوەی توندی لایەنە سوننەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییان بە بڕیارێکی سیاسی ناوبرد.

سوننەکان تائێستا چەندین کۆبوونەوەیان کردووە بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەڵام تائێستا نەگەیشتون بە رێککەوتن بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی حەلبوسی و له‌وكاته‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن موحسین مه‌نده‌لاوی‌ جێگره‌ شیعه‌كه‌یه‌وه‌ به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، له‌ ساڵی 2018ـه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بوو؛ هاوكات سه‌رۆكی حیزبی ته‌قه‌دوومه‌. پێشتر و به‌ر له‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌ 29ی ئابی 2017، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ حه‌لبووسی به‌ پارێزگار هه‌ڵبژارد.


PM:06:52:30/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو