سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله له‌كارخرا
عومه‌ر كروی
وێستگه‌نیوز-
به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله، عومه‌ر كروی- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی له‌كارخست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به ئاماده‌بوونی 9 ئه‌ندامی، دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجام دا و ده‌نگی له‌سه‌ر له‌كارخستنی عومه‌ر كروی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه دا.
له‌كارخستنی ناوبراو دوای دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه هات بۆ لێپرسینه‌وه لێی، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای دروستبونی ناكۆكی له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی دانانی قایمقام و به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌كانی پارێزگاكه كه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه په‌سه‌ندی كرد.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كرده‌وه و دواتر دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی رایگه‌یاند كه جموجوڵێكی سیاسی ده‌ستی پێكردووه بۆ راگرتنی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی دیاله، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له پێنج ناحیه‌ی پارێزگاكه خۆپیشاندانی ئاشتییانه ئه‌نجام درا.
عومه‌ر كروی، له‌سه‌ر لیستی "سیاده"ـی عه‌ره‌بی سونی ئه‌و پۆسته‌ی له سه‌ره‌تای مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه وه‌رگرتووه.
PM:03:45:29/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت