عێراق: بە توندترین شێوە ئەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکەین


وێستگەنیوز_

دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "ئیسرائیل درێژە بە سیاسەتی شەڕەنگێزانە و فراوانکردنی ململانێی ناوچەکە و شێوازی هێرشی ئاشکرای خۆی دەدات."

ئەمرۆ شەممە، 26ـی 10ـی 2024، باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "عێراق پێشتر هۆشداری دابوو سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی دەرئەنجامی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی دڕندانەی ئیسرائیل بەرامبەر گەلەکەمان لە فەڵەستین و هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان و سووریا و ئێران."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "عێراق بە توندترین شێوە ئەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکات، هاودەنگی و وەستانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات دەکاتەوە."

هەروەها "داوای ئاگربەست لە غەززە و لوبنان دەکەین. پشتیوانیی هەنگاوی هەمەلایەنەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پشتگیریی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا دەکەین."



PM:12:30:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت