ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی پەسەندکردنی سێ پرۆژەیاسا کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز_

بەپێی پەیرەوی پەرلەمان، دەبێت سبەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکاتەوە. 

بڕیارە سبەی یەکشەممە 27ـی 10ـی 2024، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و تێیدا سێ پڕۆژە یاسا کە ناکۆکی زۆریان لەسەرە دەخاتە دەنگدانەوە. ئەو سێ پرۆژەیاسایە بریتین لە "گەڕاندنەوەی خاوەندارییەتی زەوی لەناوچە جێناکۆکەکان بۆ خاوەنەکانیان، ھەمواری یاسای باری کەسێتی و بڕیاری لێبووردنی گشتی.

کارنامەی کۆبونەوەکە لە شەش تەوەر پێکدێت کە یەکێکیان دەنگدانە لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشووی بەعس بۆ گەڕاندنەوەی خاوەندارییەتی زەوی لەناوچە جێناکۆکەکان بۆ خاوەنەکانیان.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پرۆژەی ھەمواری یاسای باری کەسێتی و پرۆژە بڕیاری لێبووردنی گشتی، کە فراکسیۆنەکان لەسەریان ناکۆکن و بەھۆی ناکۆکییەکانەوەدەنگدان لەسەریان دواخراون.


AM:11:21:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت