عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت


وێستگەنیوز_

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیان بۆ کاتێکی نادیار راگرتووە.

ئەمرۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە، دەشڵێت، بڕیارەکە لەپێناو سەلامەتیی فڕۆکەوانیی مەدەنییە لە ئاسمانی عێراقدا.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق قۆناغ بە قۆناغ دەستی بە چۆڵکردنی ئاسمانی وڵاتەکە کردووە، ئەمەش لەپێناو سەلامەتیی ئەو گەشتیارانەی گەشتی عێراقیان کردووە، هەروەها ئەوانەی بە ئاسمانی وڵاتەکەدا تێپەڕدەبن.

وەزارەتی گواستنەوە دەشڵێت، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق کاتییە و سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق دەگرێتەوە و بڕیارەکە خۆپارێزییە لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و بۆ سەلامەتیی گەشتیارانە.


AM:08:49:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت