فوئاد حسێن: ئاسمانی عێراق گۆڕەپانی جەنگ نییە


وێستگەنیوز-


وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەنێت حكومەتی عێراق بەكارهێنانی ئاسمانی وڵاتەكەی رەتدەكاتەوە بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دیکە، ئاماژە بەوەشدەکات، عێراق نیگەرانە لە ئەگەری فروانبونی جەنگ لە لوبنانەوە بۆ وڵاتانی دیکە.


فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ژمارەیەك لە میدیا فەرەنسی و عەرەبیەكان لە پاریس رایگەیاند، "حكومەتی عێراق بەكارهێنانی ئاسمانی وڵاتەكەی رەتدەكاتەوە بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دیکە، ئاسمانی عێراق گۆڕەپانی جەنگ نییە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "کێشەی بنەڕەتی لە پێویستی راگرتنی جەنگدا خۆی دەبینێتەوە، ئەگەر جەنگ بەردەوامبێت هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەكە دەكات"،


وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "عێراق نیگەرانە لە ئەگەری فروانبونی جەنگ لە لوبنانەوە بۆ وڵاتانی دیکە و عێراق هەوڵدەدات لەڕێی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكانەوە جەنگ لە غەززە و لوبنان رابگرێت".


وتی، "پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان بەردەوامە لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات، كە پایەندبونی هاوبەشی تیادایە بۆ پاراستنی عێراق".


فوئاد حسێن وتیشی، " لایەنی ئەمریكی تێگەیشتنی هەیە بۆ هێشتنەوەی عێراق دور لە ململانێكان".



PM:07:48:25/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت