کەسێک بە تۆمەتی هەڵخەڵتاندنی 150 ژن دەستگیرکرا


وێستگەنیوز-


دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند لە پارێزگای بەسرە کە تۆمەتبار بووە بە هەڵخەڵتاندنی 150 ژن.


ئەمڕۆ هەینی 25ی تشرینی یەکەمی 2024، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، "لە بەسڕە پیاوێک دەستگیرکراوە، هەر ژنێکی بۆ هەڵکەوتبێ لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان رووبەڕوو بۆ وەرگرتنی پارە فریویداون یان رەشبگیری پێکردوون، کەسەکە رۆحانی بووە، لەو رێگەیەوە کاری کردووە بەهۆیەوە، زیاتر لە 150 ژن کەوتوونەتە داوەکەوە".


ئاماژە بەوەکراوە، "تۆمەتبارەکە بڕە پارەیەکی لە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن دیناری عێراقی لە هەر قوربانییەک وەرگرتووە، لە بەرامبەر ئەو کارە گوماناوییەی کە ئەنجامی داوە".






PM:05:16:25/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت