په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر 3 یاسای جێی مشت‌ومڕ كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر سێ یاسای جێی مشت‌ومڕ كۆببێته‌وه كه بریتین له "یاسای باری كه‌سێتی، یاسای زه‌وی و زار، یاسای لێبوردنی گشتی".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی میدیایی په‌رله‌مانی عێراق، كارنامه‌ی دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه له پێنچ بڕگه پێكدێت، بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر سێ یاسای جێی مشت‌ومڕ، كه ساڵانێكه ململانێیه‌كی توندی له‌نێوان هه‌ر سێ لایه‌نی كورد و شیعه و سوننه له‌سه‌ره.
وه‌ك له كارنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسی گێڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵ بۆ خاوه‌نه‌كانیان كه هه‌ندێك له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌یانگرێته‌وه.
كورد له مێژه له هه‌وڵی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه‌دایه، به تایبه‌ت كه روبه‌ڕێكی زۆری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كه به (300) هه‌زار دۆنم زه‌وی ده‌خه‌مڵنێرێت له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و له حاڵه‌تی ده‌نگدان به‌م یاسایه، زه‌وییه‌كان بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه، تایبه‌ته به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی ژماره(88)ی ساڵی (1959) ماده‌كانی (2،10) كه هێزه باڵاده‌سته‌كانی شیعه له ساڵی (2014) له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌م یاسایه هه‌مواربكه‌نه.
هه‌رچه‌نده تائێستا ورده‌كاری هه‌مواری ئه‌و دوو ماده‌یه ئاشكرانه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌م هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ن ده‌ڵێن، رێگه به هاوسه‌رگیركردنی كچان ده‌دات له ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا، هه‌ندێك باس له نۆ ساڵ و هه‌ندێكی تریش باس له دوانزه ساڵ ده‌كه‌ن.
تائێستا شیعه‌كان ئه‌مه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده نایشارنه‌وه كه یاساكه ده‌ستكاری ته‌مه‌نی به‌شودانی كچان ده‌كات و بڕیاری كۆتایی لای دایك و باوك ده‌بێت له‌م پرسه‌دا.
هێزه شیعیه‌كان پێیانوایه ده‌ستوری عێراق ئازادی ئه‌وه‌ی پێداون به گوێره‌ی مه‌زهه‌بی خۆیان كاروباری كه‌سێتیان پیاده‌بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌پرسی هاوسه‌گیری و هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی تری په‌یوه‌ستن به‌م باته، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێن هاوڵاتیانی عێراق سه‌رپشكن له‌وه‌ی كام یاسایه هه‌ڵده‌بژێرن له هاوسه‌رگیركردن، یاساكه‌ی یان ئه‌وه‌ی هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
•بڕگه‌ی سێیه‌می دانیشته‌كه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری دووه‌می یاسای لێبوردنی گشتی ژماره(27) ی ساڵی (2016).
هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی هێزه سونییه‌كان و خاڵێكی سه‌ره‌كی رێككه‌وتنی نێوانیشانه له‌گه‌ڵ هێزه شیعیه‌كان، له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكومه‌تی ئێستای عێراق.
له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوننه‌كان دووچاری گێژاوی ململانێی ناوخۆیی بوون، به‌تایبه‌ت دوای دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رمان، پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته هێنده‌ی تر ناوماڵی سوننه‌ی دوچاری دابه‌شبون و په‌رته‌وازه‌ی كرد، ئه‌وه‌ش وایكرد هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی بكه‌وێته ژێره‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش دروستكردووه‌و به پاكشه‌كشێیه‌كی زه‌قی له بواری مافه‌كانی مرۆڤ، به‌تایبه‌ت مافی ژنان و منداڵان ده‌زانن، به‌ڵام هێزه سیاسیه باڵاده‌سته‌كانی شیعه پێداگرن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی، بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له كۆده‌نگی نیشتمانیش بۆ ئه‌م یاسایه دروستبكه‌ن، ده‌نگ بۆ یاسای گێڕانه‌وه‌ی زه‌وی و زاره‌كان ده‌ده‌ن بۆ رازیكردنی كورد به ده‌نگدان به یاسای باری كه‌سێتی، بۆ سوننه‌كانیش پشتیوانی تێپه‌ڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی ده‌كه‌ن، كه ده‌وترێت ئه‌م سێ یاسایه له رێككه‌وتنێكی ژێر به‌ژێردا تێپه‌ڕاندنیان كراوه به‌یه‌ك پاكێج.
شیعه‌كان له ئێستادا پێویستیان به پشتیوانی سوننه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م یاسایه، به‌تایبه‌ت كه له‌م پرسه‌دا به‌ریه‌ككه‌وتنی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه نه‌ك له‌گه‌ڵ كورد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ناچاری ملیانداوه بۆ رازیبون به ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای لێبوردنی گشتی، كه‌پێشتر زۆرینه‌ی هێزه شیعییه‌كان به‌توندی ره‌تیانده‌كرده‌وه، به‌وپێیه‌ی رێگه به ئازادكردنی هه‌زران سزادراو ده‌دات كه تێوه‌گلاون له‌كاری تیرۆرستی و رشتنی خوێنی عێراقییه‌كان، له‌حاڵه‌تی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه‌دا نزیكه‌ی (9) هه‌زار زیندانی سزادراوی سوننه به تۆمه‌تی تیرۆر، یاساكه ده‌یانگرێته‌وه‌و ئازاد ده‌كرێن.
ئه‌گه‌ر له دانیشتنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ئه‌و سێ یاسایه‌ی تایبه‌ت به كورد و شیعه و سوننه تێپه‌ڕێنرێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسای په‌رله‌مانتاران بخرێته ناو خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كانه‌وه و یه‌كلابكرێته‌وه، به‌وه‌ش په‌رله‌مانی عێراق هه‌نگاوێكی گه‌وره به ئاڕاسته‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگ ده‌نێت.
PM:09:30:24/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت