كتێبخانه‌ی یه‌كێتیی گشتیی ئه‌دیبان و نوسه‌ران له عێراق كرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به پاڵپشتی و چاودێری سه‌رۆك كۆمار د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید، كتێبخانه‌ی یه‌كێتیی گشتیی ئه‌دیبان و نوسه‌ران له عێراق به‌ناوی ئه‌دیب و شاعیری كۆچكردو ئه‌لفرێد سه‌معان كرایه‌وه و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سان نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌دیب و نوسه‌رانی عه‌ره‌ب و عێراق له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه و هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یبون.
له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌كه‌دا له باره‌گای یه‌كێتیی ئه‌دیبان و نوسه‌ران، سه‌رۆك كۆمار چاوی به ئه‌دیب و نوسه‌رانی عه‌ره‌ب كه‌وت، له كۆشكی به‌غدادیش به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له نوسه‌رانی عێراقی، پێشوازی لێ‌كردن.
سه‌رۆك كۆمار به‌خێرهاتنی له ئه‌دیبان و نوسه‌رانی عه‌ره‌ب كرد و جه‌ختیكرده‌وه كه عێراق و عێراقییه‌كان رێز و پێزانینیان بۆ نوسه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه، ئاماژه‌یكرد بۆ بایه‌خی كاراكردنی په‌یوه‌ندی نێوان رۆشنبیران، به‌شێوه‌یه‌ك كه رۆڵی رۆشنبیران له گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوریدا په‌ره‌پێبدات.
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌یكرد به پێویستی چالاككردنی میكانیزمی هاوئاهه‌نگی و هاریكاری له‌گه‌ڵ كتێبخانه و زانكۆ ره‌سه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری له‌گه‌ڵیان بۆ ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی زانستی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار باسی له پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كرد، به تایبه‌تی به ئامانجگرتنی به‌رده‌وامی كه‌سانی بێ تاوان له فه‌ڵه‌ستین و لوبنان. جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پاڵپشتی و پشتیوانیی عێراق بۆ براكانی له به‌یروت و غه‌زه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌و بارودۆخه و جه‌نگه‌كان، كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ ده‌كه‌نه‌سه‌ر ره‌وتی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه به لێدانی سرودی نیشتمانی ده‌ستیپێكرد، دواتر سه‌رۆك كۆمار وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێمه گه‌لێكین هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بایه‌خمان بۆ كتێب و كتێبخانه، بایه‌خێكی گرنگ بوه له قۆناغه جۆراوجۆره‌كانی شارستانیه‌ت، كه وڵاته‌كه‌مان به درێژایی مێژوو پێیدا تێپه‌ڕیوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وته‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماره؛
"خوشكان و برایان، ئاماده‌بوانی به‌ڕێز...
سڵاو و درود و ره‌حمه‌تی خودای گه‌وره‌تان له‌سه‌ربێت..
مایه‌ی خۆشحاڵییه ئه‌م كتێبخانه‌یه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌توانێت ببێته ناوه‌ند و پێگه‌یه‌كی گرنگ بۆ هاندانی رۆشنبیری و ئه‌ده‌ب.
ئه‌م گرنگییه له به‌های بنه‌ڕه‌تیی كو‌لتور و مه‌عریفه له مێژووی نه‌ته‌وه و گه‌لانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌تایبه‌تی كه ئێمه گه‌لێكین هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بایه‌خمان بۆ كتێب و كتێبخانه، بایه‌خێكی گرنگ بوه له قۆناغه جۆراوجۆره‌كانی شارستانیه‌ت، كه وڵاته‌كه‌مان به درێژایی مێژوو پێیدا تێپه‌ڕیوه.
خواستمان پێشخستنی كتێبخانه‌یه بۆ ئاستێكی گونجاو له پێگه‌ی كولتوری عێراقیدا، له‌م بواره‌شدا دوودڵ نابین له‌پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی گونجاو بۆ به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانی بۆئه‌وه‌ی ببێته ناوه‌ندێك بۆ پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو به‌رهه‌مه رۆشنبیری و داهێنه‌رییه‌كانی وڵات و بۆ سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كانی كولتوری نیشتمانیی عێراقی به‌هه‌موو فره‌چه‌شنی و فره‌یی زمانه زیندوه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان، كه له‌وڵاته‌كه‌ماندا هه‌ن.
هیوادارین یه‌كێتیی ئه‌دیبان و نوسه‌ران به‌ئیراده و په‌رۆشیه‌وه كاره‌كانی په‌ره‌پێبدات بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبخانه‌یه ببێته كتێبخانه‌یه‌كی گشتگیر، كه به هه‌مه‌چه‌شنییه گرنگه‌كه‌یه‌وه یارمه‌تیده‌ربێت له به‌هێزكردنی رێڕه‌وی كولتوری نیشتمانی به هه‌مه‌چه‌شنییه زیندووه‌كه‌یه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، هیوادارین ئیداره‌ی كتێبخانه و ئیداره‌ی یه‌كێتیی ئه‌دیبان هه‌وڵێكی گه‌وره بده‌ن بۆ دابینكردنی كۆپی ئه‌لیكترۆنی به‌رهه‌مه‌كانی ناو كتێبخانه و ئه‌رشیفكردنی كولتوری نیشتمانی. هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕێك بۆ كتێبخانه بكه‌ن و به وریاییه‌وه كاربكه‌ن كه مافی خاوه‌ندارێتی فكری له‌به‌رچاوبگیرێت، ئه‌مه‌ش كارێكی گرنگه بۆ هه‌نگاونان شان به‌شانی پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م و سودوه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای جۆراوجۆر له‌پێناو ده‌ستگه‌یشتنی خوێنه‌ران و نوسه‌ران و توێژه‌ران به كتێبی نیشتمانیی عێراقی.
هیوای سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردن بۆ كتێبخانه‌كه و نوسه‌ران ده‌خوازین.
سوپاس و پێزانینمان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه هه‌یه، كه كارده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدانی ره‌وتی رۆشنبیری به‌وشێوه‌یه‌ی شایسته‌ی عێراق و عیراقییه‌كانه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه سوپاسی ئاماده‌بوان ده‌كه‌م و به‌خێرهاتنی شاعیر و نوسه‌ران ده‌كه‌م، كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاتون، به‌خێرهاتن بۆ وڵاتی خۆتان.
دوباره سڵاو و درود و ره‌حمه‌تی خودای گه‌وره‌تان له‌سه‌ربێت".
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئاماده‌بوان بایه‌خپێدان و پشتیوانی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماریان بۆ پرۆژه‌ی كولتوری و هزریی عێراقی و دامه‌زراوه‌كانی به‌رزنرخاند، كه ده‌بێته‌مایه‌ی خزمه‌تكردنی ره‌وتی رۆشنبیریی عێراقی و عه‌ره‌بی و پاڵپشتیكردنی داهێنانی گه‌نجان بۆ ته‌واوكردنی رۆڵی شارستانیانه‌ی داهێنه‌ران له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی داهێناندا. هه‌روه‌ها جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی ئه‌و پاڵپشتییه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌ش به دامه‌زراوه كولتورییه‌كانی ده‌كات و به‌رنامه‌ی حكومیش بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كیی عێراق له چوارچێوه‌ی رۆشنبیری عه‌ره‌بیدا.
PM:05:18:24/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت