ئه‌لمه‌زروعی خه‌لیفه‌كه‌ی داعش له عێراق كێ بوو؟
وێستگه‌نیوز-
دوێنێ سێشه‌ممه 22ی تشرنی یه‌كه‌می 2024، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به بۆنه‌ی كوشتنی ئه‌و كه‌سه‌ی له رێكخراوی داعش خۆی به والی عێراق داده‌نا، پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق كرد.
سودانی سه‌باره‌ت به‌و ئۆپه‌راسیۆنه كه به قاره‌مانانه وه‌سفی كرد رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاسایشی نیشتیمانی و به سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، ئه‌نجامدرا، ئه‌و بنكه و مۆڵگانه كرانه ئامانج كه تیرۆریستان بۆ خۆشاردنه‌وه به‌كاریانده‌هێنا".
ئه‌و والییه‌ی داعش، ناوی جاسم خه‌له‌ف داود مه‌زروعیه، نازناوی ئه‌بو عه‌بدولقادر عه‌بدولكه‌ریمه، له شاری دیاله له‌دایكبووه، ناوی له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی كه پێده‌چێت ته‌نها هه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی هه‌بێت، له میدیاكان بڵاوبوه‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، هێزێكی هاوبه‌ش له ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاسایشی نیشتیمانی، به یارمه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، توانیان هه‌شت له یاریده‌ده‌ره گه‌وره‌كانی مه‌زروعی بكوژن.
هه‌رچه‌نده زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی مه‌زروعی زۆر كه‌م و ده‌گمه‌نه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فازل ئه‌بو ره‌غیف شاره‌زای ئه‌منی له كاروباری گروپه تیرۆریستییه‌كان، به رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه: "مه‌زروعی له گوندی مه‌زاریای سه‌ر به ناحیه‌ی یه‌سرب له پارێزگای دیاله له‌دایكبووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"دوو ده‌زگا به‌شداربوون له كوشتنیدا، ئه‌وانیش بریتین له ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به پله‌ی یه‌كه‌م و ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری".
ئه‌و شاره‌زایه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه "مه‌زروعی پێش كه‌متر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، كراوه به والی عێراق. به‌ڵام له ئێستادا رێكخراوی داعش پشت به سه‌ركرده‌كان نابه‌ستێت، به‌ڵكو پشت به‌وه ده‌به‌ستێت كه پێیده‌ڵێن رۆحی كۆمه‌ڵ".
ئه‌بو ره‌غیف باس له‌وه ده‌كات رۆحی كۆمه‌ڵ: "واته ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له سه‌ركرده‌كان كوژران، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی یان كه‌سی دووه‌م شوێنه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه".
مه‌زروعی له ساڵی 2014وه، په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی داعشه‌وه كردووه، سه‌باره‌ت به گرنگی كوشتنی ئه‌م والییه‌ی عێراق، ئه‌بو ره‌غیف ده‌ڵێت: "ئه‌وه جووڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جۆرایه‌تییه له ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی زنجیره چیای حه‌مرین، به تایبه‌ت ئه‌و شوێنه‌ی مه‌زروعی تێدا كوژراوه، به‌رامبه‌ر به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عه‌لاس-ه".
PM:07:14:23/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت