هەڕەشەی "میلیشیا شیعەکان" لە ئەمریکا سودانی خستووەتە حاڵەتی ڕوگیریی


وێستگەنیوز_

پەیمانگای واشنتۆن-ی ئەمریکی ڕایگەیاند، چەکی جەنگی ئابووریی کە میلیشیا عێراقییەکان دژی وڵاتانی عەرەبیی بەرزیان کردووەتەوە، وەك هەڵوێستێک دژی ئیسرائیل، سودانی خستووەتە حاڵەتی ڕووگیرییەوە.

پەیمانگەی واشنتۆن لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، میلیشیا عێراقییەکان هەڕەشە لە ئیمارات، سعودییە و بەحرەین دەکەن، ئەگەر بێتو ئیسرائیل هێرشبکاتەسەر ژێرخانی وزەی ئێران، ئەوانیش کەرتی وزەی ئەو وڵاتانە دەکەنە ئامانج.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە، ئەو هەڕەشانە ڕاستەوخۆ بۆ ئەمریکایە و حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی خستووەتە حاڵەتی ڕووگیرییەوە ئەگەر بێتوو هەڕەشەکان بکەنە کردار.

ئەو شوێنانەی مەترسی هەیە لەلایەن میلیشیا عێراقییەکانەوە هێرشی بکرێتەسەر، بەندەری جەبەل عەلیە لە دوبەی، هەروەها بەندەری مەنامە و بەندەری سەلمان لە بەحرەین، ئەوە جگە لە گەروی نەهر لە ئوردن و کۆگا نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیی.


PM:03:43:23/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت