سوودانی کوژرانی والیی داعش لە عێراق رادەگەیەنێت
وێستگەنیوز_
محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی "قارەمانانە و ناوازە"ـی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، والیی عێراقی داعش و هەشت فەرماندەی باڵای رێکخراوەکە کوژراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لە لایەن هێزی دژەتیرۆری نیشتیمانی و بە هاوکاریی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە زنجیرەی چیای حەمرین حەشارگەیەکی داعشی کردووەتە ئامانج.
سودانی جەختیشی کردەوە کە لە عێراقدا شوێنی تیرۆریستان نابێتەوە و بەردەوام دەبن لە ڕاوەدوونانیان تا ئەو کاتەی خاکی عێراق لە تاوانەکانیان پاک دەکرێتەوە و خاکەکەمان لە کارە چەپەڵەکانیان پاکدەکرێتەوە."
ئەو کەسەی کوژراوە ناوی جاسم مەزروعی، ناسراو بە ئەبو عەبدولقادر بووە و والیی داعش بووە لە عێراق.
PM:04:06:22/10/2024
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت