بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە


وێستگەنیوز_

بە بڕیاری وەزیری نەوتی عێراق، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکورەوە بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، بە فەرمانێکی وزاری وەزیری نەوتی عیراق، بڕیاریداوە بەدوورخستنەوەی بۆکان حەسەن عەبدوڵا بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور، ھۆکارەکەشی بۆ ھۆکاری تەکنیکی پەیوەست بە کارەکانی کۆمپانیاکەوە گەڕاندەوە. 

بە وتەی سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، یاریدەدەرێکی کۆمپانیای نەوتی باکوور راسپێردراوە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانەی کۆمپانیاکە، تا ئەوکاتەی بەڕێوەبەرێکی گشتی نوێ دەستنیشاندەکرێت. 

ھەروەھا "بەڕێوەبەری دوورخراوەش وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ کاروباری تەکنیکی دەستنیشان کرا".


PM:03:17:17/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت