موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق: هێرشمان كرده‌سه‌ر ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز-
به‌ره‌ی "موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق" كه له گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق كه نزیكن له ئێران پێكدێت، رایانگه‌یاند كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر "ئامانجێكی گرنگ"ی ئیسرائیل له ئیلات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 "موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له به‌رده‌وامیی رێچكه‌ی به‌رگری دژی داگیركا‌ر و سه‌رخستنی خه‌ڵكه‌كه‌مان له فه‌له‌ستین و غه‌ززه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی قه‌واره‌ی داگیركه‌ر به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له منداڵ و ژن و به‌ته‌مه‌ن ده‌یكات، موجاهیده‌كانی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به درۆن هێرشیان كرده سه‌ر ئامانجێكی گرنگ له ئوم رشراش (ئیلات)ی داگیركراو".
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر "پێگه‌كانی دووژمن زیاتر ده‌كه‌ین".
AM:09:55:17/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت