وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەر چەکێکی بی مۆڵەت بە دوو بۆ چوار ملیۆن دینار دەکڕینەوە


وێستگەنیوز_

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی ڕێککارەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت، لە یەکەم هەنگاودا نرخی کڕینی چەک بەرز دەکرێتەوە.
 
میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: حكومەت هەڵمەتێکی بۆ كڕینی چەكی مامناوەند لە هاوڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاكان جگە لەهەرێمی کوردستان دەستپێكردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، حکومەت هەر پارچە چەکێک بەبڕی دوو ملیون تاوەکو چوار ملیۆن دینار دەکڕێت،  بەپێی چەند مەرجێکی تەکنیکی ، چەکی لەکارکەوتوش بە بڕی 500 هەزار دینار دەکڕێت، بەو مەرجەی سەرجەم پارچەکانی تەواوبێت.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ژمارەی چەکی بێ مۆڵەت لە عێراق لە نێوان حەوت بۆ 10 ملیۆن دانە دەخەمڵێندرێت. 

ئەمە لە کاتێکدایە، لەشوباتی ئەمساڵەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هەڵمەتی کڕینی چەکی بێ مۆڵەتی دەستپێکرد، بەنرخی 750 تاوەکو ملیۆنێک دینار بۆ هەر پارچە چەکێک.


AM:10:32:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت