عێراق پێشوازی لە نزیکەی حەوت هەزار پەنابەری لوبنانی کردووە


وێستگەنیوز_

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت لە چوارچێوەی یارمەتییەکانی بۆ هاوڵاتیانی لوبنان، پێشوازیی لە 897 پەنابەری دیکە کرد، کە بەهۆی جەنگەوە وڵاتەکەیان جێهێشتووە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقدا هاتووە: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری کۆچ و کۆچبەران؛ پێشوازییمان لە ژمارەیەکی دیکەی پەنابەرانی لوبنانی کرد لە دەروازەی سنووریی قائیم لە پارێزگای ئەنبار.

تاوەکو ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، حکومەتی عێراق پێشوازیی لە پێنج هەزار و 693 پەنابەری لوبنانی کردووە، بە هاتنی کاروانێکی دیکەی پەنابەران ژمارەکەیان بۆ شەش هەزار و 590 بەرز دەبێتەوە. 

پاش ئەوەی، هێزەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2024ـەوە هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەستپێکردووە. زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی لوبنانی پەنابەر و ئاوارە بوون.


AM:10:19:08/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت