باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق: ئەو عێراقییانەی نیشتەجێی لوبنانن دەتوانن بەبێ پاسپۆرت بێنە ناو سووریاوە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ دووشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2024، باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، ئەو عێراقییانەی نیشتەجێی لوبنانن، دەتوانن بەبێ پاسپۆرت بێنە ناو سووریاوە.
باڵیۆزخانەکە لە ئاگادارییەکەدا ئاشکرای کردووە، "ئەو عێراقییانەی لە لوبنان نێشتەجێن و روو لە سووریا دەکەن، بە هەر بەڵگەنامەیەکی دیکەی فەرمیی جێگرەوەی پاسپۆرت، دەتوانن بێنە ناو خاکی سووریاوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارەکە هۆکارەکەی بۆ ناسەقامگیری دۆخی لوبنان دەگەرێتەوە و "ئەو جیاکارییە تەنیا ئەو عێراقییانە دەگرێتەوە، کە نیشتەجێی ئەو وڵاتەن".
ماوەیەکە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و حزبوڵڵا دەستیپێکردووە و هەتا ئێستا دەیان هەزار هاوڵاتی بە ئاراستەی سووریا کۆچیان کردووە.
PM:06:39:07/10/2024
ئهم بابهته 948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت