مەسعود حەیدەر: هەتا کۆتایی ئەمساڵ هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق چارەسەری کێشەکانی مووچه دەکەن
وێستگەنیوز-
بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای دەکات، هەتا کۆتایی ساڵی 2024 حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق چارەسەری کێشەکانی مووچه دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 4ی تشرینی یەکەمی 2024، مەسعود حەيدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق لە ئهكاونتی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، "وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی ئەو مووچانەی کە خەرجنەکراون و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وەکو ھەموو فەرمانبەرانی تری عێراق".
ئاماژەی بەوەکرد، "ھەتا کۆتایی ساڵی 2024 ھەردوو حكومهتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان چارەسەری ھەر تێبینیەک دەکەن کە ھەبێت".
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت، "لە چەند رۆژی داھاتوو باقی مووچەی مانگی 9ی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت".
PM:07:21:04/10/2024
ئهم بابهته 1020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت