سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانە حکومییەکانی دەکرێتە پارە


وێستگەنیوز-

بە بڕیارێكی وەزیری تەندروستیی عێراق سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەکرێتە پارە و سزای پێبژاردنی جگەرە کێشانیش لەسەر ستافی نەخۆشخانەکان و سەردانیکارانی نەخۆش دادەنرێت.


نووسراوەکە بە واژۆی ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق بڵاوبووەتەوه‌ ‌تێیدا هاتووە، تەنیا لە رۆژانی دووشەممە و چوارشەممە لە کاتژمێر 3:00 دوانیوەڕۆوە تاوەکو 7:00 ئێوارە، هەروەها رۆژانی هەینی لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تاوەکو 12ی نیوەڕۆ، هاوڵاتییان لە نەخۆشخانە حکومییەکان بۆیان هەیە سەردانی نەخۆشخانیان بکەن،


بەپێی بڕیارەکە بێت بە دەر لەم دوو رۆژە و کاتژمێر دیاریکراوەکان، هەر کەسێک سەردانی نەخۆش بکات، دەبێت کرێی سەردانی کردنەکە بدات کە بڕی پێنج هەزار دینارە.





PM:11:18:03/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 2864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت