رۆژێك پشوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا، رۆژی پێنجشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌م به بۆنه‌ی ڕۆژی نیشتیمانی كۆماری عێراقه‌وه بكرێته پشووی فه‌رمی و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری دا رۆژی پێنجشه‌ممه كه ده‌كاته 3ی تشرینی یه‌كه‌م بكرێته پشووی فه‌رمی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پشووه‌كه به بۆنی ڕۆژی نیشتیمانی كۆماری عێراقه‌وه‌یه و سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌ك هاوسۆزیه‌ك بۆ خه‌ڵكی لوبنان و فه‌ڵه‌ستین كه له ژێر هێرشدان، له‌و ڕۆژه‌دا هیچ بۆنه و ئاهه‌نگێكی فه‌رمی ئه‌نجام نادرێت.
ئه‌وه له كاتێدایه، ڕۆژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه ڕۆژه پشوه‌كانی دیاری كردوه، له‌و واده‌یه‌دا هیچ رۆژێكی وه‌ك پشوو دیاری نه‌كردووه.
PM:05:12:01/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 59020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت