ئیسرائیل هێرشدەکاتە سەر عێراق؟


وێستگەنیوز-

لە دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتییی حزبوڵلای لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە، پێشبینی دەکرێت ئیسرائیل هێرش بۆسەر عێراق ئەنجام بدات.


چەند سەرچاوەیەکی تایبەت بە کەناڵی "حەدەس"یان راگەیاندووە، "پێشبینیدەکرێت ئیسرائیل هێرش بۆ سەر عێراق ئەنجام بدات".

هەروەها دوێنێ هەینی 27ی ئەیلولی 2024، بینامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان عێراقی بە وڵاتی شەڕ ناوبرد.

ئەمشەویش دژی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا لە بەغدا لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە عێراق خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام درا، هەروەها بەغداش رێوشوێنی ئەمنیی تووندی گرتووەتەبەر بۆ ئەگەری هەر هێرشێک لەلایەن ئیسرائیلەوە.


PM:11:12:28/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت