چوارچێوەی هەماهەنگی: شەهیدبوونی حەسەن نەسروڵڵا سەرەتای سەرکەوتن و ژیانێکی نوێیە بۆ گەلانی موسوڵمان


وێستگەنیوز-


ئەمشەو شەممە 28ی ئەیلولی 2024، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا.


چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، "چوارچێوەی هەماهەنگی، شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا سەرەتای سەرکەوتن و ژیانێکی نوێیە بۆ گەلانی موسوڵمان".


چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندی خۆی لە ژێر رۆشنایی رێنوماییەکانی مەرجەعییەی باڵا بۆ بە هاناوەچوونی گەلی لوبنان دووپاتکردەوە.


چوارچێوەی هەماهەنگی پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بە مەبەستی کەمکردنەوە بارگرانی سەرشانی ئاوارە لوبنانییەکان دەربڕی.


سوپای ئیسرائیل بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 28ی ئەیلولی 2024، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لە هێرشێکی ئاسمانیدا راگەیاند، حزبوڵڵای لوبنانیش دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.





PM:10:26:28/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت