سودانی سێ رۆژ ماته‌مینیی گشتی راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق به‌ بۆنه‌ی كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانه‌وه‌، سێ رۆژ ماته‌مینیی گشتی راگه‌یاند.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  28ی‌ ئه‌یلولی‌ 2024، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ بۆنه‌ی كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی‌ باڵای ئه‌و حزبه‌وه‌، سێ رۆژ ماته‌مینی گشتیی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات راگه‌یاند.

ئه‌م بڕیاره‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ كاتێكی‌ پێشتری‌ ئه‌مڕۆ سوپای‌ ئیسرائیل كوشتنی‌ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری‌ گشت حزبوڵای‌ لوبنانی‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی‌ دوێنێ هه‌ینی‌ بۆسه‌ر باشووری‌ به‌یروت راگه‌یاند و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن حزبوڵاوه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌باره‌ی دۆخی لوبنان و هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری ئه‌و وڵاته‌ سازكرد؛ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا ئیدانه‌ی‌ "ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی لوبنان" و كوژرانی‌ نه‌سروڵای‌ كرد.


PM:03:49:28/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت