ئه‌مریكا هێزه‌كانی له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خسته ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێزه‌كانی له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خسته ئاماده باشییه‌وه، هۆشدارییش ده‌دات، هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ریان، به‌توندی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌منییه‌وه كه ناوه‌كانی ئاشكرا نه‌كردوون، بڵاوی كرده‌وه كه له دوای بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر باره‌گاكانی حزبوڵا له باشوری لوبنان، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق بەتایبەتی لە بنکەی عەین ئەسەد، خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا، به‌هۆی ئه‌گه‌ری هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێرانه بۆ سه‌ریان".
ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕو: ئه‌مریكا هێزه‌كانی له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خستوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی، هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ریان وه‌ڵامی توندیان ده‌بێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ند رۆژێكه ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر حزبوڵڵای لوبنانی چڕ كردووه‌ته‌وه و له‌نوێترین پێشهاتیشدا دوێنی هه‌ینی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای به‌ئامانج گرت و ئه‌مڕۆ كوژرانی ناوبراوی راگه‌یاند.
AM:11:56:28/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت