ئه‌مریكا كاتی كۆتاییهاتن به ئه‌ركی هاوپه‌یمانان له عێراق راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز-
عێراق و ئه‌مریكا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به ئه‌ركی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌عێراق له مانگی نۆی 2025 و گواستنه‌وه بۆ قۆناغی هاوبه‌شییه‌كی ئاسایشی دوولایه‌نه.
ئه‌م بڕیاره دوای چه‌ند مانگێك گفتوگۆی نێوان كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا و عێراق و هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانان راگه‌یه‌ندرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی بڵاوكرده‌وه و تیایدا كاته دیاریكراوه‌كه‌ی راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا سێ خاڵی سه‌ره‌كی خراوه‌ته ڕوو:
یه‌كه‌م -كۆتاییهاتنی ئه‌ركی سه‌ربازی
له ماوه‌ی 12 مانگی داهاتوودا هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق كۆتایی پێده‌هێنن و ده‌گۆڕێت بۆ هاوبه‌شییه‌كی ئاسایشییه‌كی دوولایه‌نه كه ئامانجی پاڵپشتیكردنی هێزه عێراقییه‌كانه و به‌رده‌وام ده‌بێت له فشارخستنه سه‌ر داعش بۆ رێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌دا.
دووهه‌م- به‌رده‌وامی ئۆپراسیۆنه‌كان له سوریا
له كاتێكدا عێراق ئه‌ندامێكی گرنگی هاوپه‌یمانیه‌كه‌یه، بۆ ڕاگرتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، ئه‌ركی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له سوریا تا مانگی نۆی 2026 به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌سته به دۆخی ناوچه‌كه و گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی.
سێهه‌م- قۆناغی گواستنه‌وه
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربازی پابه‌نده به دروستكردنی پلان و هێڵی كاتی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی پێشتر باسكراون. ئه‌مه‌ش ڕێوشوێنه‌كانی پاراستنی ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانان له عێراق له كاتی گواستنه‌وه‌دا ده‌گرێته‌وه، كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و یاساكانی عێراقدا بگونجێت. هه‌نگاوی پراكتیكی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانانه له ئێستاوه ده‌ستیپێكردووه.
عێراق سوپاسی هاوپه‌یمانی و به‌تایبه‌ت ئه‌مریكای كرد بۆ پاڵپشتییه‌كانیان له شكستپێهێنانی داعش و جه‌ختی له به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كانی داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی یه‌كتر و ڕێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كانی پێشووی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
ئه‌مریكا نزیكه‌ی 2500 سه‌ربازیی له عێراق و نزیكه‌ی 900 سه‌ربازیی له سوریادا هه‌یه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی دژ به داعش كه له ساڵی 2014 دا پێكهێندرا.
AM:08:32:28/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت