دەستگیرکردنی 9 تیرۆریست راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 27ی ئەیلولی 2024, شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەستگیركردنی 9 ئەندامی باندە تیرۆریستییەكانی داعشی لە چوار پارێزگار راگەیاند.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری لە فیرقە هەواڵگرییەكانی فەرماندەیی فیرقەی (7، 14، 15، 16، 17)، پاڵەوانەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان، چەندین ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەیان ئەنجامدا".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو ئۆپەراسیۆنانە بووە هۆی دەستگیركردنی (9) تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە، بەپێی بڕگەكانی مادەی (4/تیرۆر) لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكانی (بەغدا، نەینەوا، ئەنبار، كەركوك)، كە كاریان دەكرد و سەر بە باندە تیرۆریستییەكانی داعش بوون، و لەنێویاندا هەڵگری بەناو سەرەكی و ئیداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئەنبار و بەشێوەیەكی مەیدانی رادەستی لایەنی تایبەتمەند كران".
PM:09:17:27/09/2024
ئهم بابهته 760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت