دزیەکی دیکەی سەدە لە عێراق ئاشکرادەکرێت


وێستگەنیوز-


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دزیەکی دیکەی سەدە ئاشکرادەکات.


عەلی ساعدی، ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "لە چەند بەدواداچوونێکدا بۆی دەرکەوتووە چەند کەسێک کە پلەی بەرزیان هەیە و تا ئاستی وەزیریش دەڕوات، تێوەگلاون لە وەرگرتنی دۆلار بە شێوەی نایاسایی و بە نرخی فەرمی لە بانکی ناوەندی و بەخشینی باج و گومرگ بە رێگەی نایاسایی".


ئاماژە بەوەشدەکات، "تۆمەتباران پێکهاتوون لە تۆڕێکی، کە پێکەوە کاردەکەن و کەلوپەلی بیناسازیان هاوردە کردووە بە ناوی ژمارەیەک کۆمپانیاوە، بەبێ ئەوەی کۆمپانیاکان ئاگاداربن".


ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایکردووە، "کاتێک بەڵگەکان تەواو بوون، داواکاری گشتی لەو بارەیەوە ئاگادار دەکەمەوە".


لە ساڵی 2022 لە سەردەمی کابینەکەی مستەفا کازمی لە ئاشکراکرا لە رێگەى پێنج کۆمپانیاوە لە ئابى 2021 بۆ ئەیلولى 2022 بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە بانکی رافیدەین دزراوە، ئەمەش بە دزی سەدە ناونرا لە عێراق.







PM:10:15:26/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت