له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا 10 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا


وێستگه‌نیوزـ

بەیانى ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ی ئه‌یلولی 2024، لەسەر رێگاى کەرکوک- تکریت بەهۆى پێکدادانى سێ ئۆتۆمبێلەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و بەهۆى سەختى رووداوەکەشەوە نازانرێت ژمارەى تەواوى قوربانییەکان چەندە.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هاتوچۆی كه‌ركوك به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، رووداوەکە لەناو سنوورەکانی ناحیەی رەشاد (35 کیلۆمه‌تر باشووری کەرکوک) روویداوە، لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل، سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشكردووه‌، "بێباکی و خێرایی له‌ راده‌به‌رده‌ری شۆفێرانی سێ ئۆتۆمبێلەکە بووە هۆی پێکدادانەکە، کە لە ئەنجامدا نزیکەی دە کەس گیانیان لەدەستداوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (جی ئێم سی) کە کۆمەڵێک سەرنشینی هەڵگرتبوو زۆرینه‌ی قوربانییه‌كانی رووداوه‌كه‌بوون.

هێزە ئەمنییەکان شوێنی رووداوەکەیان گەمارۆداوە، تەرمەکانیش گواسترانەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری، هاوکات پۆلیس لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە ده‌ستپێكردووه‌.


AM:09:10:26/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت