حزبوڵای عێراق: گهر ئیسرائیل هێرش بكاته سهرمان هێرش دهكهینه سهر بنكهكانی ئهمریكا
وێستگهنیوزـ
کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق، هەڕهشە لە ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات و رایاگەیاندووە، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر چەکدار و بنکەکانیان، ئەوە وەڵامدانەوەکانیان تەنیا بۆ ئیسرائیل نییە، بەڵکو هەموو جومگەکانی ئەمریکا لە ناوخۆی عێراق دەگرێتەوە.
ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئەمنیی کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلیگرام رایگەیاندووە، ئەو شەڕەی ئیسرائیل بە پشتیوانیی ئەمریکا دەستی پێ کردووە، ئاراستەیەکی قێزەونی بۆ لەناوبردنی گەلان وەرگرتووە و تاوان بەرانبەر بە ئافرەتان و منداڵان دەکات و ژێرخانی ناوچە مهدهنی نشینهكانی لە فەڵەستین و لوبنان وێران کردووە.
باسی لهوهشكردووه، لە ئاسمانی عێراق هەست بە جموجووڵێکی چڕی هێزی ئاسمانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن، ئەمەش بەو واتەیە دێت، ئەگەر هەیە ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە سەر کەتیبەکانی حزبوڵا، بەڵام وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک تەنیا لە دژی ئیسرائیل کورت نابێتەوە، بەڵکو هەموو بنکە و بارەگاکانی ئەمریکاش دەگرێتەوە.
سەرکردەکەی حزبوڵا داوای لە گروپەکانی بەرەی موقاوەمەی پشتیوانیکاری فەلەستین و لوبنان کردووە، هێرشەکانیان بۆ ئیسرائیل زیاتر و فراوانتر بکەن، بۆ ئەوەی هەرچی زووە لەم شەڕە ئاڵۆزەدا توانا و مۆراڵی سەربازی و ئەمنی ئیسرائیل تێکشکێنن، چونکە تا ئێستا هێرشەکانی سەر ئیسرائیل لە ئاست خواست و چاوەڕوانییەکانی بەرەی مقاوەمە نەبووە.
هاوكات هەواڵگریی ئیسرائیل رایگەیاندووە، نزیکەی 40 هەزار چەکداری عێراقی، سووری و یەمەنی خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بچنە ریزی چەکدارانی حزبوڵای لوبنان و دژی سوپای ئیسرائیل شەڕ بکەن.
AM:08:40:26/09/2024
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت