تەندروستیی عێراق: لە ئەمساڵدا 26 کەس بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە گیانیان لەدەستداوە


وێستگەنیوز-


وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە بێت بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە لە ئەمساڵدا 26 کەس گیانیان لەدەستداوە.


سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 178 کەس تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوون و لەکۆی ئەو ژمارەیەش، 26 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "لە پارێزگای زیقار 38 تووشبوو تۆمارکراوە و شەش کەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە نەینەوا 25 تووشبوو و حەوت گیان لەدەستدان، لە رەسافەی بەغدا 17 تووشبوو و چوار گیان لەدەستدان، لە بەسڕە 15 تووشبوو، لە واست 14 تووشبوو، لە بابل نۆ تووشبوو، لە کەرخی بەغدا هەشت تووشبوو، لە میسان هەشت تووشبوو و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە دیالە حەوت تووشبوو و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، لە مووسەننا و هەولێر شەش تووشبوو تۆمارکراون".


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەوەشی وت، "هاوکات لە دهۆک پێنج کەس تووشبووە و یەکێکیش گیانی لەدەستداوە، لە کەرکوک چوار تووشبوو، لە نەجەف و دیوانییە چوار تووشبوو کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، لە کەربەلا و سلێمانی سێ تووشبوو، لە سەڵاحەدین دوو تووشبوو تۆمارکراون".






PM:06:29:23/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت