سودانی سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سبه‌ینێ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سبه‌ینێ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی فه‌رمی به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه سودانی و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 79یەمین کۆبوونەوەکانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌چنه شاری نیویۆرك.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه سودانی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتاری عێراق پێشكه‌ش ده‌كات، هاوكات له لوتكه‌ی ئاینده‌دا وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، كه تێیدا زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی وڵاتان و سه‌رۆكه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن و ئامانجیان به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونه‌كانیانه.
راشگه‌یه‌ندراوه كه سودانی زنجیره‌یه‌ك دیدار و ووتوێژ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و سه‌رۆكی وڵاتان و شانده به‌شداربووه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، جگه له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
PM:11:23:20/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت