روانگەی سوری: ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەرکردەیەکی حزبوڵای عێراقی له دیمهشق كوشت
وێستگهنیوزـ
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئهمڕۆ هەینی رایگەیاند، ئیسرائیل سەرکردەیەکی لە لیواکانی حزبوڵای عێراقی كوشتووه ئهمهش له رێگهی فرۆكهی بێ فڕۆكهوانهوه ئۆتۆمبیلی ئهو سهركردهیهی حزبوڵای عێراق له رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق كرده ئامانج.
روانگەکە بە میدیا عێراقییهكانی راگهیاندووه، "كاتژمێر نزیكی پێنجی بەیانی ئۆتۆمبێلەکە بینراوە کە دەسوتێت، هاوکات ئامبوڵانسەکان بەرەو شوێنی ئۆتۆمبێلەکە رۆیشتوون، کە چەند کیلۆمەترێک لە ناوچەی سەیدە زەینەبەوە دوورە".
روونیشیکردەوە، "ئەو سەرکردەیە خاوەنی بارەگایەکی سەربازی و شوێنی حهوانهوه بووه لهو ناوچەیە، نازانرێت بارەگاکەی بەجێهێشتووە بەرەو شوێنی حهوانهوهی،یان بهرهو جێگهیهكی تر رۆیشتووه".
روانگە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ تەقینەوەیەکی گەورە نەبیستراوە، وەک ئەوەی لە ئەنجامی هەڵمەتی فڕۆکە جەنگییەکانەوە روویانداوە، ئەمەش بە واتای بەکارهێنانی مووشەکێکی وردە کە ئۆتۆمبێلەکەی کردووەتە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنێکی ورددا".
PM:03:59:20/09/2024
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت