لە ماوەی مانگێکدا لە عێراق زیاتر لە 16 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری کراوە


وێستگەنیوز-


ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌رانی له‌ 8 مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئەیلولی 2024، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، "مانگی رابردوو زیاتر لە 16 هەزار 600 گرێبەستی هاوسەرگیری کراون و زیاتر لە 5 هەزار و 400 جیابوونەوەش هەبووە".


ئاماژە بەوەکراوە، "لە 8 مانگی رابردووشدا زیاتر لە 200 هەزار هاوسەرگیری و 48 هەزار جیابوونەوە تۆمار کراون".


بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنەکە لە مانگی رابردوو بەبێ هەرێمی کوردستان، لە پارێزگاکانی عێراق 16 هەزار و 687 هاوسەرگیری و 5 هەزار و 402 جیابوونەوە هەبوون، واتە رۆژانە 538 هاوسەرگیری و 174 جیابوونەوە هەبووە.



PM:04:56:19/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت