پهرلهمانی عێراق خوێندنەوە بۆ حەوت پرۆژە و پێشنیازەیاسا دەکات
دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق
وێستگهنیوزـ
ئەمڕۆ چوارشهممه 18ی ئهیلولی 2024، پهرلهمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان و خوێندنەوە بۆ حەوت پرۆژە و پێشنیازەیاسا دەکات کە دیارترینییان خوێندنەوەى یەکەمە بۆ پرۆژەیاساى بەرەنگاربوونەوەى شاردنەوەى زۆرەملێ.
بە گوێرەى بهرنامەى کار، كاتژمێر یهكی نیوهڕۆی ئهمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژەیاساى سەندیکاى پرۆگرامسازانى عێراق دەدات و دواتر خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژەیاساى بەرەنگاربوونەوەى شاردنەوەى زۆرەملێ و پێشنیازەیاساکانى یانە وەرزشییەکان و پاراستن و باشکردنى ژینگە دەکات.
ههر بهپێی بهرنامهی كاری پهرلهمانی عێراق، خوێندنەوەى دووەم بۆ پێشنیازەیاساى دەستە نیشتمانییەکان بۆ چاودێریی ئەتۆمى و تیشکدانەوە و کیمیایی و بایەلۆجى دەکرێت.
لە بڕگەى کۆتاییشدا، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژەیاساى خاوەندارێتى بیرۆکە دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژى سێشەممە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی لە عێراق پەسەندکرد.
بە گوێرەى هەموارەکە، کەسوکاری شەهیدانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، سوودمەند دەبن لە هەموو خزمەت و ئیمتیازێکی دامەزراوەکە، هاوشێوەی کەسوکاری شەهیدانی عێراق.
AM:09:36:18/09/2024
ئهم بابهته 760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت