به‌ وێنه‌.. هاوكارییه‌ پزیشكییه‌كه‌ی عێراق به‌ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌یشته‌ لوبنان

‌گەیشتنی هاوکارییە پزیشکییەکەی عێراق بە لوبنان

وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، گەیشتنی ئەو فڕۆکە سەربازییە عێراقییەی کە هاوکاری پزیشکی هەڵگرتبوو بۆ لوبنان بۆ چارەسەرکردنی ئەو بریندارانەی کە لە ئەنجامی تەقینەوەی پەیجەر برینداربوون، راگەیاند.


ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 17ی ئه‌یلولی 2024، حکومەتی عێراق دوای رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێری (په‌یجه‌ر) له‌ لوبنان و برینداربوونی زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌س، بڕیاریدا تیمی پزیشکی رەوانەی لوبنان بکات و داوای دەستوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی کرد.

باسم عه‌وادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند: حکومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارانە دەکات کە لە لوبنان روودەدەن، له‌ناویاندا هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رووداوانە، جگە لە هەڕەشە و هێرشە بەردەوامەکانی دیکە کە لەلایەن ئیسرائیله‌وه‌ ئەنجامدەدرێت، هەروەها هەڕەشەی دەستپێکردنی شەڕێکی بەرفراوان بۆ سەر لوبنان، بابەتگەلێکن کە پێویستیان بە دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی هەیە، بەمەبەستی رێگریکردن لە خراپتربوونی دۆخەکە.

وتیشی: "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنمایی کرد کە تیمە پزیشکییەکان و تیمە فریاگوزارییەکانی عێراق بنێردرێتە لوبنانی برا، بۆ ئەوەی بە خێرایی هاوکاریی بەپەلە پێشکەش بکەن، بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بریندارانی مەدەنی بێتاوان".


AM:09:01:18/09/2024










ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت