ئه‌مریكا: بوونی حووسییه‌كان و حه‌ماس له عێراق قه‌یرانی ئه‌و وڵاته قوڵتر ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه بوونی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له عێراق قه‌یرانی ئه‌و وڵاته قوڵتر ده‌كات، ده‌شڵێت: "ئه‌و بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق باس كردووه".
ماتیۆ میله‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی پرسه‌كانی تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قسه‌ی كرد و وتی: "حه‌ماس و حوسییه‌كان ڕێكخراوی تیرۆریستین و ڕێگه‌پێدان به چالاكییه‌كانیان له عێراق مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی گرووپه چه‌كدارییه‌كان كه حه‌زیان له توندوتیژییه زیاد ده‌كات".
وتیشی: "ئه‌وه‌ش سه‌قامگیری، سه‌ره‌وه‌ری عێراق و خواستی حكومه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری لاواز ده‌كات".
میله‌ر له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی ئه‌و رێكخراوانه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان "هه‌ڵوێستیان ڕوونه" و ئاشكرایكرد كه "ئێمه پشتیوانی له عێراقێكی سه‌قامگیر و ئارام ده‌كه‌ین. بوونی ئه‌و گروپانه له عێراق، قه‌یرانی ئه‌و وڵاته قوڵتر ده‌كات و ئه‌و نیگه‌رانییانه‌مان به ئاشكرا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق باس كردووه".
له ماوه‌كانی رابردوودا هه‌واڵی میوانداریكردنی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له عێراق، بوو به ناوه‌ڕۆكی چه‌ند راپۆرتێكی بیانی و عه‌ره‌بی؛ به‌پێی هه‌ندێك هه‌واڵی پشتڕاستكراوه‌ش بزوتنه‌وه‌كه نووسینگه‌یه‌كی له عێراقدا كردووه‌ته‌وه.
پێشتریش لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکرابووەوە کە بە پاڵپشتیی ئێران و ئەمریکا هەوڵ هەیە سەرکردەکانی حەماس لە قەتەرەوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق، حکومەتی عێراق پارچەیەک زەوی لە ناوچەی ڕەزوانیە دابین کردووە بۆ دروستکردنی بارەگا بۆ بزووتنەوەی حەماس.
PM:04:32:17/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت