محەمەد شیاع سودانی: لەبەردەم دوو بژاردەداین بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە زانیاریی دەخاتەڕوو.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پێگەی "بلۆمبێرگ"ی ئەمریكی رایگەیاندووە، "عێراق وڵاتێكی گرنگە لە رێكخراوی ئۆپێك پڵەس و، پابەندە بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت".
ئاماژەی بەوەکردووە، "پابەندین بە بڕیارەكانی ئۆپێك، بەوشێوەیەی پارێزگاری لە نرخی نەوت و، هاوسەنگی لەنێوان بەرژەوەندی بەرهەمهێنەرو بەكاربەردا دەكات".
وتوشیەتی، "ئێمە لەبەردەم دوو بژاردەداین، لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی توركییەوە، هەمواركردنەوەی گرێبەستەكان، كە كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێم رەتیانكردووەتەوە، یان هەمواركردنەوەی یاسای بودجە، ئەوەش پرسێكە پێویستی بە سازانی سیاسییە".
AM:10:50:17/09/2024
ئهم بابهته 2392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت