گەنجێك دەبێتە بکوژی ئەندامانی خێزانەکەی


وێستگەنیوز-


لە شاری بەسرە گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستڕێژی گولـلە لە خێزانەکەی دەکات سەرجەمیان دەکوژێت.


سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ماڵپەڕی سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە، درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوچەی قیبلەی باشووری رۆژئاوای شاری بەسرە گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیاندا بە دەمانچە دەستڕێژی گولـلەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە و سەرجەمیانی کوشتووە.


وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، "ئەو کەسانەی کوژراون لە دایک و باوک و دوو منداڵ پێکهاتوون".


جێگەی ئاماژەیە لەم سێ مانگی رابردوودا ئەمە چوارەمین رووداوی کۆمەڵکوژکردنی خێزانە لە پارێزگاکانی عێراق تۆمار دەکرێن.






AM:08:36:17/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 2320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت