حه‌لبوسی: دژی پڕچه‌ككردنی هێزه ناوخۆییه‌كانین له كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دومی سوننه مه‌زهه‌ب دژایه‌تی خۆی بۆ پڕچه‌ككردنی هێزه ناوخۆییه‌كان (هێزی پێشمه‌رگه) له شاره‌كانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا راگه‌یاند و ده‌ڵێت: "ڕه‌نگه ببێته هۆكارێك بۆ زیانگه‌یاندن به ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشتمانی".
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: "به توندی چه‌ككردنی ئه‌و هێزه ناوخۆییانه (هێزی پێشمه‌رگه) ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌ركی ده‌ستوورییان سنورداره به پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ له سنووری به‌رپرسیارێتی خۆیاندا".
سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم كه پێشتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بوو‌و، ده‌ڵێت: "پێدانی چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌و هێزانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و كاره ڕه‌نگه ببێته هۆكارێك بۆ زیانگه‌یاندن به ئاسایشی كۆمه‌ڵگای نیشتمانی به گشتی و له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كانه خراپ به‌كاربهێنرێن (خوا نه‌كات) له ململانێ نه‌ته‌وه‌یی یان حزبییه‌كانی داهاتوودا".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌و جۆره چه‌كانه ده‌بێت ته‌نها له‌لای سوپای عێراق بێت كه به‌رده‌وام داوای به‌هێزكردن و باشتركردنی تواناكانی ده‌كه‌ین".
AM:09:05:15/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت