نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی به‌په‌له بۆ وه‌زیرێك ئه‌نجام درا
وێستگه‌نیوز-
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی به‌په‌له بۆ وه‌زیری نه‌وتی عێراق له ئه‌مریكا ئه‌نجام درا و به‌وته‌ی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی، دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، دۆخی ته‌ندروستی جێگیره.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه به‌شێكه له شانده‌كه‌ی عێراق ڕۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند كه حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق دوای نه‌شته‌رگه‌رییه به‌په‌له‌كه‌ی كه بۆ دڵی ئه‌نجام دراوه له ماوه‌ی سه‌ردانه فه‌ڕمییه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، بارودۆخی جێگیره.
عه‌بدلغه‌نی پێشتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌مریكا، به ئامانجی هاندانی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی عێراقدا.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وتی: "عه‌بدلغه‌نی له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له ناكاو نه‌خۆش كه‌وتووه و به‌په‌له گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ ئه‌نجام دراوه".
ئه‌و به‌رپرسه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، بۆ رۆیته‌رز ده‌ڵێت: "وه‌زیر له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و بارودۆخی جێگیره".
AM:08:12:15/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 3576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت