عێراق و ئێران 14 یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد


وێستگه‌نیوز-
به‌چاودێری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری ئێران، هه‌ردو وڵات 14 یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان له‌بواره‌كانی ئابووری، راهێنان، گه‌نجان و وه‌رزش، كه‌لتوری، ته‌كنیكی، بیناسازی و په‌روه‌رده‌یی، هاوكاری میدیا، په‌یوه‌ندییه‌كان، گه‌شتیاری و ئایینییه‌كان و چه‌ند بوارێكی دیكه‌ واژۆ كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، شاندی هه‌ردو وڵات له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌ به‌غدای پایته‌خت كۆبوونه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی هاوبه‌ش كرا، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون بۆ كاری لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئێران كرا كه‌ بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی له‌ به‌غدا ئه‌نجامبدرێت ده‌رباره‌ی هاریكاری ئه‌منی و رێككه‌وتنی ئاسایشی هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها هاوكاری بنیاتنه‌رانه‌ له‌ بواره‌كانی بوژاندنه‌وه‌ی پیشه‌سازی وزه‌، و هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌ردوو دوو وڵاتدا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوییه‌كان كرد كه‌ هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ یه‌كده‌خه‌ن، كه‌ شوێنی جوگرافییان و  په‌یوه‌ندی لۆجستی و گواستنه‌وه‌ گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، ئاماژه‌ی به‌ هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری (به‌سره‌ - شه‌لامچه‌) بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینان كرد، حكومه‌تیش دڵنیاییدا له‌ ته‌واوكردنی.

لای خۆیه‌وه‌ مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌ قوڵبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد و جه‌ختی له‌ خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێكه‌وه‌ كاركردن و په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شیی ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌.


له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌رۆكایه‌تی رێوڕه‌سمی واژۆكردنی 14 یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان، له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا كرد، له‌وانه‌ ئابووری، هاوكاری راهێنان، گه‌نجان و وه‌رزش، كه‌لتوری، ته‌كنیكی، بیناسازی و په‌روه‌رده‌یی، هاوكاری میدیا، په‌یوه‌ندییه‌كان، له‌ بواری گه‌شتیاری و  ئایینییه‌كان، هاوكاری له‌ بواری ناوچه‌ ئازاده‌كانی عێراقی - ئێرانی، كشتوكاڵ و سامانه‌ سروشتییه‌كان و پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، راهێنانی پیشه‌یی و ته‌كنیكی، په‌ره‌پێدانی هێزی كار، و هاوكاری نێوان ژوره‌كانی بازرگانی.

یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و بازرگانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی ژوره‌ بازرگانییه‌كانی عێراق و له‌ له‌لایه‌نی ئێرانیشه‌وه‌  وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و ئابوریی ئاماده‌بون بۆ واژۆكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كان.

ئه‌مه‌ش یاداشتنامه‌كانی لێكتێگه‌یشتنه‌ كه‌ له‌نێوان عێراق و ئێران واژۆ كراون:

1- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌ بواری هاریكاری راهێنان.
2- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌ بواری لاوان و وه‌رزشی عێراقی و ئێرانی.
3- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌ بواری ئاڵوگۆڕی كولتووری و هونه‌ری و شوێنه‌واری عێراقی و ئێرانی.
4- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ هاوكاری له‌بواری په‌روه‌رده‌دا.
5- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ هاریكاری میدیایی عێراق و ئێران.
6- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ هاریكاری له‌ بواری په‌یوه‌ندییه‌كاندا.
7- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ هاوكاری له‌ بواری پێشخستنی گروپه‌ گه‌شتیارییه‌ ئاینیه‌كان.
8- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ هاریكاری له‌ بواری ناوچه‌ ئازاده‌كانی عێراق و ئێران.
9- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ هاریكاری له‌ بواری كشتوكاڵ و سامانه‌ سروشتییه‌كانی عێراق و ئێران.
10- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ هاریكاری له‌ بواری خزمه‌تگوزاری پۆسته‌دا.
11- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ هاوكاری له‌ بواری پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی.
12- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ هاوكاری له‌بواری راهێنانی پیشه‌یی و ته‌كنیكی.
13- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ هاریكاری له‌ بواری په‌ره‌پێدانی هێزی كاری لێهاتووی عێراق و ئێرانی.
14- یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ هاریكاری له‌ بواری چالاكی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی عێراق و ئێران.


PM:04:34:11/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت