"عێراق و ئه‌مریكا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رێككه‌وتن"
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه واشنتۆن و به‌غدا له‌سه‌ر پلانێك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن.
ئه‌و سه‌رچاوانه روونیان كرده‌وه كه به‌پێی پلانه‌كه سه‌دان ئه‌ندامی هێزی هاوپه‌یمانان تا مانگی ئه‌یلولی 2025 له عێراق ده‌كشێنه‌وه و ئه‌وانی تریش تا كۆتایی ساڵی دواتر.
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پلانه كراوه، چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندی كۆتایی هه‌ردوو وڵات و واده‌ی راگه‌یاندنی ده‌كات تا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا به ئاژانسی رۆیته‌رزی وتووه كه "گه‌یشتوینه‌ته رێككه‌وتن، ئێستاش ته‌نها مه‌سه‌له‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت".
هه‌ردوو وڵات هه‌وڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی نوێی راوێژكاری ده‌ده‌ن كه ره‌نگه رێگه به مانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه ئه‌مریكییه‌كان له عێراق له دوای كشانه‌وه‌كه بدات.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، سه‌ره‌تا بڕیاربوو چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و راگه‌یاندنه فه‌رمییه ده‌ربكرێت، به‌ڵام به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ناوچه‌یی په‌یوه‌ست به شه‌ڕی كه‌رتی غه‌ززه دواخرا، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ورده‌كاری ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان پێنج به‌رپرسی ئه‌مریكی و به‌رپرسانی دوو وڵاتی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی و سێ به‌رپرسی عێراقی-ن، كه سه‌رجه‌میان داوایان كردووه ناسنامه‌كانیان ئاشكرا نه‌كرێت، چونكه رێگه‌پێدراون نین به ئاشكرا باسی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه كردووه كه ره‌نگه له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا رێككه‌وتنه‌كه رابگه‌یه‌ندرێت.
لای خۆیه‌وه فه‌رهاد عه‌لائه‌دین، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند كه گفتوگۆ ته‌كنیكییه‌كان له‌گه‌ڵ واشنتۆن سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌كه كۆتاییان هاتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه نزیكن له گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاستێكی نوێ كه ته‌ركیز ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان له بواره‌كانی سه‌ربازی و ئه‌منی و ئابووری و رۆشنبیری‌دا.
راوێژكاره‌كه‌ی سودانی له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پلانه‌ی كه رۆیته‌رز ئاشكرای كردووه، هیچ لێدوانێكی نه‌دا.
رێككه‌وتنه‌كه دوای زیاتر له شه‌ش مانگ گفتوگۆی نێوان به‌غدا و واشنتۆن دێت، كه له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستپێكردبوو، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه گروپه چه‌كداره‌كانی عێراقی سه‌ر به ئێران چه‌ندین جار هێرشیان ده‌كرده سه‌ر هێزه ئه‌مریكییه‌كان كه له بنكه‌كانی عێراق جێگیركراون.
هێرشه‌كان به به‌كارهێنانی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه هۆی كوژرانی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی و برینداربوونی ده‌یان سه‌ربازی تر، ئه‌مه‌ش وای له ئه‌مریكا كرد چه‌ند جارێك وه‌ڵام بداته‌وه و بووه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری له وڵات‌دا دوای چه‌ندین ساڵ ناسه‌قامگیری.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی كه له ساڵی 2014 بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش پێكهێنرا، ئه‌مریكا نزیكه‌ی دو هه‌زار و 500 سه‌ربازی له عێراق و 900 سه‌ربازی له سوریای دراوسێی هه‌یه.
ئه‌مریكا سه‌ره‌تا له ساڵی 2003دا عێراقی داگیركرد و دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن، له‌ساڵی 2011 كشایه‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2014 به سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش گه‌ڕایه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا، كه ئه‌وانیش به سه‌دان سه‌ربازه‌وه به‌شداری هاوپه‌یمانییه‌كان كرد.
AM:09:30:07/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 2428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت