خه‌زعه‌لی دژایه‌تی خۆی بۆ رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌منی توركیا و عێراق راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق دژایه‌تی خۆی بۆ رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌منی ئه‌نقه‌ره و به‌غدا راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێوسته هه‌موو هێزه‌كانی توركیا له خاكی عێراق بكشێنه‌وه.
رۆژی هه‌ینی قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق كه یه‌كێكه له گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له میانی پێشوازیكردنی له عه‌لی ره‌زا كۆنای نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و وه‌فدێكی یاوه‌ری له نووسینگه‌كه‌ی له به‌غدا، رایگەیاند كه پێویستە هێزەکانی تورکیا بەتەواوەتی لە عێراق بکشێنەوە و یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەمنی نێوان بەغداد و ئەنقەرە بەتەواوەتی رەتدەکاتەوە.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌كه‌ی، له میانی پێشوازییه‌كه‌دا خه‌زعه‌لی به وه‌فده‌كه‌ی توركیای وتووه كه "پێویسته ته‌واوی هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له عێراق بكشێنه‌وه و هه‌موو ناوچه‌كان له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی عێراقدا بن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت و ئاسایشیان تێدا به‌رقه‌رار بكات”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه خه‌زعه‌لی راشكاوانه رایگه‌یاندووه كه "به‌ناو یاداشتنامه‌ی رێككه‌وتنی عێراق و توركیا كه به‌م دواییه واژۆكراوه، ره‌تده‌كاته‌وه، چونكه چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو ناكات".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "پێویسته نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی گشتگیر و جددی بۆ تاووتوێكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا، وه‌ك هه‌نگاوێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ دروستكردنی پردی متمانه و گه‌یشتن به سه‌روه‌ری عێراق دابنرێت" و بۆ وه‌فده‌كه‌ی توركیا باسی له "توانا راسته‌قینه‌كانی عێراق له كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان كرد هاوشێوه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی كه له‌سه‌ر سنووری سوریا ئه‌نجامدران".
وتیشی: "دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌نقه‌ره، ده‌توانرێت به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا ئه‌م ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌ی عێراق له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات دووباره بكرێته‌وه".
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بایه‌خدانی وڵاته‌كه‌ی به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له هه‌موو ئاسته‌كاندا ده‌ربڕی، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه توركیا هه‌وڵده‌دات بگاته چاره‌سه‌ری ته‌وافوق كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات بپارێزێت و هاوكاری دوو قۆڵی له بواره جیاجیاكاندا به‌رز بكاته‌وه، له‌وانه‌ش بواری ئه‌منی.
ڕۆژی 16ی ئاب، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه ئه‌نقه‌ره و به‌غدا یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌سه‌ر هاوكاری سه‌ربازی و ئه‌منی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر واژۆكردووه.
فیدان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا له‌گه‌ڵ فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دوابه‌دوای چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی میكانیزمی ئه‌منیی ئاستی باڵای نێوان هه‌ردوو وڵات، وتی: "یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به هاوكاری سه‌ربازی و ئه‌منی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن وه‌زیرانی به‌رگری هه‌ردوو وڵاته‌وه واژۆ كراوه" و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "گرنگییه‌كی مێژوویی" هه‌یه.
AM:08:44:07/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت