بانكی ناوه‌ندی ناوی بانكه مۆڵه‌تپێدراوه‌كانی ره‌وانه‌ی دادگای فیدراڵی كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه بانكی ناوه‌ندیی عێراق بۆ پرسی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، لیستی ناوی ئه‌و بانكانه‌ی مۆڵه‌تپێدراون و له ھه‌رێمی كوردستان لقیان ھه‌یه، ره‌وانه‌ی دادگای فیدراڵی كرد.
د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی، رایگه‌یاند، له وه‌ڵامی نووسراوێكی دادگای باڵای فیدڕاڵی، په‌یوه‌ست به پرسی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم، بانكی ناوه‌ندی لیستی ژماره و ناوی ئه‌و بانكانه‌ی ناردووه بۆ دادگای فیدڕاڵی كه مۆڵه‌تپێدراون و له‌ھه‌رێمی كوردستان لقیان ھه‌یه و كارده‌كه‌ن.
به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی، له كۆی 66 بانكی مۆڵه‌تپێدراو 34 بانك له شاری ھه‌ولێر و 18 بانك له سلێمانی و 11 بانك لقیان له شاری دھۆك ھه‌یه.
راشیگه‌یاندووه كه ھه‌ربه‌پێی لیسته‌كه له كۆی حه‌وت بانكی حكومه‌تی فیدڕاڵ، ته‌نیا یه‌ك بانك كه بانكی بازرگانی عیراقه لقی له شاره‌كانی ھه‌ولێر و سلێمانی و دھۆك ھه‌یه.
PM:10:53:04/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 9588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت