دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان سێ حیزبی نزیک لە پەکەکە لە عێراق قەدەغەدەکات


وێستگه‌نیوزـ

ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سێ حزبی نزیك له‌ پارتی كرێكارنی كوردستان (په‌كه‌كه‌ی) له‌ هه‌رێمی كورستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و داراییاندا ده‌گیرێت.

دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی هەریەك لە (تەڤگەری ئازادی كوردستان، حزبی ئازادی دیموكراتی ئێزدی، حزبی بەرەی تێكۆشانی دیموكراتی) هه‌روه‌ها بارەگاكانیان دادەخرێت و دەستبەسەر كەلوپەل و داراییاندا دەگیرێت، ئەم سێ حزبە نزیكن لە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە.


دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بیانووی بۆ هەڵوەشاندنەوەو قەدەغەكردنی ئەو سێ حزبە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، بەپێی بڕگەی یەكەم و دووەم لە مادەی 25ی یاسای حزبە سیاسیەكان ژمارە 36ی ساڵی 2015 نابێت هیچ حزبێكی سیاسی لەرووی تەنزیمی و داراییەوە پەیوەست بێت بە حزبی غەیری عێراقی و لەلایەن هیچ هێزێكی دەرەوەی عێراق ئاراستە بكرێت.


AM:12:10:06/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 4176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت