34 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی كوه‌یتدا تێده‌په‌ڕێت
وێستگه‌نیوز-
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له 2ی ئابی ساڵی 1990دا، جیهان به داگیر كردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه شۆك بوو.
له دووی ئاب، هێزه عێراقییه‌كان له چوار قۆڵه‌وه په‌لاماری كوه‌یتیان دا و له ماوه‌ی دوو رۆژ ته‌واوی وڵاته‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
له 4ی ئاب، حكومه‌تێكی كۆمارییان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌قید عه‌لا حسێن دامه‌زراند و پێنج ڕۆژ دواتر به‌بڕیاری سه‌دام ئه‌و حكومه‌ته هه‌ڵوه‌شایه‌وه و له 9ی ئاب كوه‌یت وه‌ك پارێزگای نۆزده‌هه‌می عێراق ناسێنرا.
داگیركردنی له‌لایه‌ن سه‌دام حسێن سه‌رۆكی ئه‌وكاتی عێراقه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌ی كێڵگه هاوبه‌شه‌كانی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا. سه‌دام كوه‌یتی تاوانبار ده‌كرد به‌وه‌ی له كاتی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران- عێراقدا زۆرترین بڕی نه‌وتی له هه‌ردوو كێڵگه‌ی ڕه‌تقه و ڕومێله ده‌رهێناوه.
هۆكارێكی تر دابه‌زینی نرخی نه‌وت بوو، له ساڵی 1989 بۆ خوار بیست دۆلار. عێراق هه‌ردوو وڵاتی كوه‌یت و ئیماراتی به هۆكاری خستنه ڕووی بڕێكی زۆری نه‌وت تۆمه‌تبار ده‌كرد كه بووه‌ته هۆی دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی.
سوپای عێراق تا ڕۆژی 26ی شوباتی 1991 له كوه‌یت مایه‌وه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند ڕۆژێك دوای داگیر كردنی كوه‌یت سزای به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاند و بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای عێراقی ده‌ركرد، به‌ڵام سه‌دام پابه‌ند نه‌بوو تا هاوپه‌یمانیه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه پێك هاتبوون له 34 وڵات له پرۆسه‌ی گه‌رده‌لولی بیاباندا له 17ی مانگی یه‌كی 1991تا 26ی شوبات سوپای عێراقیان له‌كوه‌یت ده‌ركرد.
سوپای عێراق له كاتی كشانه‌وه‌یدا ئاگری له پتر له 700 بیری نه‌وت به‌ردا كه گه‌وره‌ترین گڕگرتنی نه‌وت بوو له‌مێژوودا. دوای هه‌شت مانگ له ئازاد كردنی كوه‌یت ئاگری دوا بیر كۆنترۆڵ كرا.
AM:10:56:02/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 1444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت