"له حوزه‌یراندا رێژه‌ی كوشتن له عێراق به‌راورد به مانگه‌كانی پێشوو 50% زیادی كردووه"
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند كه رێژه‌ی كوشتن له عێراق له ماوه‌ی مانگی حوزه‌یراندا به به‌راورد به مانگه‌كانی رابردوو به رێژه‌ی 50% زیادی كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ ئاژانسی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم" وتوویه‌تی: "ژماره‌ی تاوانه تاوانكارییه‌كان له عێراق له ماوه‌ی مانگی حوزه‌یراندا بۆ به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 4 مانگدا به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی له دوای هه‌ردوو مانگی یه‌ك و شوبات له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی تاوانه‌كاندا هاتووه".
وتیشی: "ژماره‌ی قوربانیانی تاوانه تاوانكارییه‌كان گه‌یشته 40 كه‌س، دوای ئه‌وه‌ی له مانگه‌كانی ئایار و نیسان و ئازاردا له‌نێوان 23 بۆ 29 كه‌سدا بووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ژماره‌ی كوژراوه‌كان له مانگی یه‌كدا 46 و له مانگی شوباتدا 44 بووه".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه رێژه‌ی كوشتن له عێراق له مانگی حوزه‌یران به به‌راورد به‌و رێژه‌یه‌ی له سێ مانگی پێش خۆیدا هه‌بووه به رێژه‌ی 50% زیادیكردووه".
AM:09:25:27/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت