عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دیارنه‌مانی‌ 50 هه‌زار زیاره‌تكاری‌ پاكستانی‌ ده‌كات


وێستگه‌نیوز-
دسه‌ڵاتدارانی‌ عێراق رایانگه‌یاند كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دیار نه‌مانی‌ هه‌زاران زیاره‌تكاری‌ پاكستانی‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ مانگی‌ موحه‌ڕه‌مدا هاتوونه‌ عێراق بۆ سه‌ردانكردنی‌ مه‌زاره‌ ئاینییه‌كان و خۆیان شاردووه‌ته‌وه‌.


رۆژنامه‌ی "ئومه‌"ی پاكستانی، له‌زاری شۆدری حسێن وه‌زیری كاروباری ئاینی پاكستانه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵانی رابردوودا 50 هه‌زار هاوڵاتی‌ پاكستانی له‌كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ عێراق دیارنه‌ماون.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كاری عێراق، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌ زیادبوونی ژماره‌ی كرێكاری بیانی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و جه‌حتیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دیارنه‌مانی هه‌زاران پاكستانی له‌ عێراق ده‌كات و رێوشوێنی یاسایی گونجاو ده‌گرنه‌به‌ر.

ئه‌سه‌دی ده‌ڵێت: "له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ زۆرێك له‌ وڵاته‌كانه‌وه‌ گه‌شتیار سه‌ردانی عێراق كردووه‌ له‌نێویاندا پاكستانیه‌كان، به‌ڵام زۆرێكیان به‌بێ‌ بوونی رێگه‌پێدانی یاسایی تێكه‌ڵاوی بازاڕی كاركردن بوون".

له‌ ماوه‌كانی‌ دواییدا پۆلیسی عێراق رایگه‌یاند كه‌ گروپێكی تاوانكاری و رفاندنیان ده‌ستیگركردووه‌ كه‌ له‌ (9) پاكستانی پێكدێنن له‌ناوچه‌ی شه‌عبی به‌غدا كه‌ كاریان رفاندنی كه‌سانی بیانی و ئازادكردنیان بووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا كه‌ پێده‌چێت له‌و كه‌سانه‌ بن كه‌ بۆ زیاره‌تی‌ شوێنه‌ ئاینییه‌كان هاتبن و دواتر خۆیان شاردبێته‌وه‌ و نه‌گه‌ڕابێتنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.
.


AM:08:51:27/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت