به‌ موشه‌ك هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا له‌ عێراق

‌بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نبار

وێستگه‌نیوزـ

ئێوارەی ئەمڕۆ دەوروبەری بنکەی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای لێیە لە پارێزگای ئەنبار بە چه‌ند مووشەکێك کراوەتە ئامانج.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تەموزی 2024، دەوروبەری بنکەی عەین ئەسەد بە چه‌ند مووشەکێك کراوەتە ئامانج.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژەی بەشداوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەبارەی هێرشەکەوە نەخراوەتەڕوو.

هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆش لە کاتێکدایە، رۆژی 24ی ئەم مانگە لە واشنتۆن کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەنێوان عێراق و ئەمریکا ئەنجامدرا بۆ تاوتوێکردنی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە.


AM:12:10:26/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت