به‌ بریاری پادشا په‌رله‌مانی ئوردن هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بە بڕیارێکی شاهانه‌، شا عەبدوڵای دووه‌م، پادشای شانشینی ئوردن په‌رله‌مانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئوردن بریارێكی کۆشکی شاهانە بڵاوکردەوەو رایگه‌یاند: بەپێی ماددەی 34 لە دەستوری ئوردن، شا عەبدوڵا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی په‌رله‌مانی دەرکرد، بێئه‌وه‌ی هیچ رونکردنەوەیەک بۆ هۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ بدات.

چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن كه‌ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئوردن هەنگاوی یەکەمە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتەکەدا.

ده‌شڵێن جگە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، چاوه‌روان ده‌كرێت پادشای ئوردن چەندین گۆڕانکاری گەورە لە پۆستە باڵاکانی وڵاتەکەیدا بكات.


PM:03:33:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت